وه‌زاره‌تی بازرگانی: به‌م نزیكانه حه‌فته‌مین به‌شه‌خۆراكی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت
خانمان چۆن بەشە ئاردی مانگانە بکەن بە نان؟
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشەسازی ئاشكرایكرد، به‌شه‌خۆراكی مانگانه گه‌یشتووه‌و دوای پشكنین به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ش ده‌داته خانمان چۆن له به‌شه ئاردی مانگانه هه‌ویرێكی باش دروست بكه‌ن و هۆكاری بۆن ناخۆشی زه‌یت به‌شه‌خۆراكی مانگانه روونده‌كاته‌وه.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە بەرنامەی چیرۆکە هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، شه‌ش به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شكراوه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه دابینده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان جارێك پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن كه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستانیش، پێشئه‌وه‌ی له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت، جارێكی‌تر پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوەکو ئێستا سێ بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە كه به‌رهه‌می گه‌نمی خۆماڵییەوە و گونجاوە بۆ دروستکردنی نان كه سوود لە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستە 39 ئاش لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە گەنمی جوتیاران بکەن بە ئارد.
سه‌باره‌ت به كوالیتی ئەو ئاردەی کە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت، وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە كه ئێستا به‌رده‌وامن لە کارەکانیان و دواتر به راپۆرتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی كوالیتی ئاردی به‌رهه‌مهاتوو ده‌خه‌نه‌ڕوو، بەڵام ئەوەی تاوه‌كو ئێستا لە چەند ئاشێکدا بۆیان دەرکەوتووە، ئەوەیە کە گەنمەکەی باشە و ئاردەکەی گونجاوە بۆ دروستکردنی نان، بەڵام لە کاتی دروستکردنی ناندا پێویستە هۆشیاری بدرێت بە خانمان سەبارەت بە شێلان و بڕی ئەو ئاوەی بۆ دروستکردنی هەویر بەکاری دەهێنن.
نەوزاد شێخ کامیل له‌باره‌ی هۆکاری ئەوەی کە ئاردی بەشە خۆراک بۆ نان بەکارنایەت روونیكرده‌وه، گەنمی خۆماڵی گلۆتینی کەمە بۆیە پێویستی بە گەنمی هاوردە هەیە تاوەکو پێکەوە تێکەڵبکرێت و ببێت بە ئاردێک کە بۆ دروستکردنی نان شیاو بێت، سەبارەت بەوەی کە خانمان چۆن بەشە ئاردی مانگانە بکەن بە نان، نەوزاد شێخ کامیل دەڵێ، "پێویستە سەرەتا بە ئاوی سارد هەویرەکە بشێلن، دەکرێت دوای 15 بۆ 40 خولەک هەویرەکە بکرێت بە نان، ئەمەش ئەزموون کراوە و نانێکی باشی لێدەرچووە".
سەبارەت بە بۆنی ناخۆشی ئەو زەیتەی لە بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، گوڵەبەڕۆژەی پێویست نەدەگەیشتە عێراق بۆیە لە حکومەتی عێراق بە ناچاری پەنای بردە بەر "سۆیا" بۆ دروستکردنی زەیت، زەیتی سۆیاش بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵدایە، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و زەیتەکە بە گوڵەبەڕۆژە دروست دەکرێت و هیچ بۆنێکی نییە و تەواو شیاوە بۆ بەکارهێنان.
لە هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن و 225 هەزار و 472 کەس سوود لە بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن، لە سلێمانی 2.024.970 کەس، لە هەولێر 1.908.998 کەس و، لە دهۆک 1.291.504 کەس سوودمەندی بەشە خۆراکی مانگانەن.