دەرۆزەکەرێك 100 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرێت
تەمەنی 65 ساڵە و ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی بێهۆشكه‌ریان له‌دژی به‌كارهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دادوه‌ری فیدراڵی له شاری ئه‌تله‌نتای ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مه‌ریكا بڕی 100 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌خشییه دەرۆزەکەرێك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیسێك ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی بێهۆشكه‌ری له‌دژی به‌كارهێنابوو و، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ملی بشكێت و نیوه‌ی جه‌سته‌ی تووشی ئیفلیجبوون "شه‌له‌ل" ببێت.
رووداوه‌كه له ساڵی 2018 روویداوه، ئه‌و كاته‌ی پۆلیسی شاری ئه‌تله‌نتای ویلایه‌تی جۆرجیا هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی دەرۆزەکەرێکی 65 تەمەن ساڵیان داوه، "ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی بێهۆشكه‌ر"ـیان له‌دژی به‌كارهێناوه، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سواڵكه‌ره‌كه بكه‌وێته خواره‌وه، ملی بشكێت و نیوه‌ی جه‌سته‌ی تووشی ئیفیلجبوون "شه‌له‌ل" ببێت.
دەرۆزەکەرەکە ئێستا له ژێر چاودێریدایه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت و به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پزیشكاندا بێت، ساڵانه پێویستی به یه‌ك ملیۆن دۆلاره، پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، بریكاره‌كه‌ی ئێستا بڕی 14 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری نه‌خۆشخانه‌كانه. ده‌شڵێت، "بریكاره‌كه‌م ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای پاره و هاوكاری له خه‌ڵك كردووه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه".
له‌دوایین دانیشتنی دادگادا، بڕیاردرا 100 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدرێته ئه‌و دەرۆزەکەرەی كه ئێستا له‌ژێر چاودێریدایه، به‌شێوه‌یه‌ك جۆن برۆبس، ئه‌و ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پۆلیس كه "ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی بێهۆشكه‌ری" له‌دژی سواڵكه‌ره‌كه به‌كارهێناوه، پێویسته 40 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات، بنكه‌ی پۆلیسی شاری ئه‌تله‌نتاش پێویسته 60 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بده‌ن.