شێخی ئه‌زهه‌ر: ئه‌وروپییه‌كان راسته‌وخۆ ده‌چنه به‌هه‌شت
K24 - هه‌ولێر:
شێخی ئه‌زهه‌ر دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وروپییه‌كان حوكمی "اهل الفتره"یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی په‌یامبه‌ری ئیسلامی‌یان وه‌كو خۆی پێ نه‌گه‌یشتووه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر، له به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ناوی "الامام الطیب" كه به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان، رۆژانه له ته‌له‌ڤزیۆنی میسری په‌خش ده‌كرێت، روونی كرده‌وه، خه‌ڵكی ئه‌وروپا نازانن ئیسلام چییه و ته‌نها له ته‌له‌ڤزیۆن شه‌ڕ و كوشتارییان بینیوه، بۆیه حوكمی "اهل الفتره"یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شێخی ئه‌زهه‌ر بۆ ئه‌و فتوایه‌ی پشتی به ئایه‌تی قورئانی "وما كنا معذبين حتى نبعث رسولًا" به‌ستووه و له ته‌فسیركردنی ئه‌و ئایه‌ته‌شدا، شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: "خوا چۆن گه‌لانی هاوشێوه‌ی ئه‌وروپا سزا ده‌كات، كه هیچ زانیارییه‌كی ته‌واو و درووستییان له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام نه‌بێت، هه‌مان حوكم به‌سه‌ر هۆز و تیره‌ی نیشته‌جێی جه‌نگه‌ڵستانه‌كانی ئه‌فریقیاشدا جێبه‌جێ ده‌بێت، كه بانگه‌وازی ئیسلامی‌یان پێنه‌گه‌یشتووه".
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب، ئاماژه به وته‌یه‌كی شێخ محمود شلتوت، شێخی پێشووتری ئه‌زهه‌ر ده‌كات، كه ده‌ڵێت: "ئه‌و كافره‌ی ده‌خرێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌یامی ئیسلامی به راست و درووستی پێگه‌یشتووه، كه‌سێكی جێگای چاوه و دیاره، توانای بیركردنه‌وه و تێفكرینی هه‌یه، ئینجا ئه‌گه‌ر زانی په‌یامی ئیسلام له‌سه‌ر حه‌قه و نكۆڵیكرد، ئه‌وه كافره و ده‌خرێته دۆزه‌خ".
حوكمی "اهل الفتره"، به گوێره‌ی فتوای زانایان و له چه‌ند حه‌دیسێكیشدا هاتووه، به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێ ده‌بێت كه په‌یامی ئیسلامی‌یان پێنه‌گه‌یشتووه و به گوێره‌ی بۆچوونی زانایانی ئیسلام، ئه‌وان له باره‌ی باوه‌ڕیان به ئایینی ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی، له رۆژی دوایی تاقیده‌كرێنه‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێك له زانایان له باره‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه عه‌قیدییه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و حوكمه به‌سه‌ر كه‌سانێكدا جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه به‌هۆی بارودۆخێكی جوگرافیی، یا دووره ده‌ستی، هیچ په‌یامبه‌رێك، یا نێردراو و ئایینێكی ئاسمانییان پێنه‌گه‌یشتووه.