لیژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
لیژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا سوپاسی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوایان لێده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا سوپاسی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوایان لێده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشانده‌رانی به‌غدا په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، "سڵاو لە سەبر و بوێری و خۆڕاگریتان دەکەین لە دانیشتنی بەرگریکردن لە دەوڵەت و شەرعیەت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، سەرەڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووتان بووەتەوە، بە تایبەت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌ریتان بۆ تۆماری هەڵوێستە گەشەکانتان زیاد دەکرێت، به تایبه‌تی كه به‌رامبه‌ر هەموو هێرشەکانی تیرۆر و ئاژاوە وەستانهوه و به‌رگریتان له وڵات كرد، بۆیە بە سەلامەتی و ئارامی بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و هەمیشە ئامادەی تەواو بن بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی میلله‌ت.