دادگاییكردنی تۆمه‌تباری كوشتنی هیشام هاشمی دواخرا

K24 – هه‌ولێر:
دادگاییكردنی تۆمه‌تباری كوشتنی هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی عێراقی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تۆمه‌تباره‌كه له دادگا دواخرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (31ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، دادگاییكردنی تۆمه‌تباری كوشتنی هیشام هاشمی، چاو‌دێر سیاسی و رۆژنامه‌نووسی عێراقی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تۆمه‌تباره‌كه له دادگا بۆ جاری شه‌شه‌م دواخرا.
له مانگی ته‌ممووزی ساڵی رابردوو هیشام هاشمی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا تیرۆر كرا.
ئه‌و رووداوه كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رده‌وام شه‌قام داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیی ده‌كرد، ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكات، كه له‌پشت تیرۆركردنی هاشمییهوهیه.
هیشام هاشمی ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو، پسپۆڕ و شاره‌زای بواری گرووپه چه‌كداره‌كان بوو و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی ستراتیژییه له‌و بواره‌دا.
دوای كوژرانی هاشمی، ئاژانسی "ئەسیۆشەیتد پرێس" بڵاویکرده‌وە، چەند هەفتەیەك به‌ر له کوژرانی، "هاشمی" بەو کەسانەی گوتووە، کە متمانەی پێکردوون، دەترسێت لەوەی میلیشیاکانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، بیکوژن، هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردووە رووبکاتە هەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بێت.
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، "هیشام هاشمی" زیاتر له كاره‌كانیدا تیشكی خستە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و یارمەتیدەربوون لە شکستهێنان بە داعش. ئەو، بە دەنگی بەرزەوە لە دژی هەندێك لەو گرووپانە قسەی کرد.
به‌گوێره‌ی لێدوانی پسپۆڕانی بواری ئەمنی و چاودێرانی سیاسی، لە ساڵی 2003 ـەوە تا ئێستا، چەندین دۆسیەی رووداوی دیكە ھەن، كە تا ئێستا ئەنجامدەرانیان نەدۆزراونەتەوە، چونكە وەك ئاماژەی پێ دەدەن، دەسەڵاتدارە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق ویستی بەرقەراركردنی ئارامی وڵاتیان نەبووە.