له‌ ئێران داهاتى 490 هه‌زار كرێكار له‌ گيرفانى 16 به‌ڕێوبه‌ردايه‌

مەودای زۆری نێوان مووچە و داهاتی بەڕێوبەران و کرێکاران ئەوەندە زۆرە داهاتی 490 هەزار کرێکاری لە گیرفانی 16 بەڕێوبەردایە، ئەمە و چەند مانشێتیکی دیکە بابەتی رۆژنامەکانی رۆژی یەکشەممەی چاپی تارانن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/50c720b4-06c3-4b2b-8eee-87d36a9ea864/Rojnamey%2026i%206.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

مەودای زۆری نێوان مووچە و داهاتی بەڕێوبەران و کرێکاران ئەوەندە زۆرە داهاتی 490 هەزار کرێکاری لە گیرفانی 16 بەڕێوبەردایە، ئەمە و چەند مانشێتیکی دیکە بابەتی رۆژنامەکانی رۆژی یەکشەممەی چاپی تارانن.

رۆژنامەی ئارمانى ئه‌مروز سەروتاری ئەم ژمارەیەی بە ناوی دیموکراسی و نێوەندەی دەستەڵات لە بەریتانیا بۆ سادق زیباکەلام تەرخان کردووە. زیباکەلام، لە بەشێک لەم  وتارەدا دەڵێ: راپرسیی رابردوو لە بەریتانیا سیمبولی بوونی دیموکراسیی لەم وڵاتەیە. چونکە پێشانیدا لە سیستەمی لیبراڵی دیموکراسیدا قسەی ئاخری خەڵک دەیکات و نێوەندەکانی دەستەڵات و سامان کاریگەرییەکی ئەوتۆیان بەسەر خەڵکەوە نابێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم سەرەی جیهان و لە وڵاتانی جیهانی سێهەم هەندێک پێیانوایە لە خۆرئاوا دیموکراسی بەمانای حکوومەتی خەڵک بە سەر خۆیەوە نییە.

رۆژنامەی جەوان، بەمانشێتی، تارمایی خودموختاری لە ئەوروپاوە تا ئەمریکا، پەرژاوەتە سەر ئەنجامی ریفراندۆمەکەی بەریتانیا و نووسیویەتی: سەرۆکی حکومەتی که‌ته‌لۆنیا وێڕای پێشوازیکردن لە راپسی بەریتانیا گوتی: ئەو راپرسییە بووەتە هۆی بەهێزبوونی هەڵوێستی کاتالۆنیا بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئسپانیا، سەرۆکی که‌ته‌لۆنیا دەڵێ: توانایی بەریتانیا بۆ دەرچوونی لە یەکێتیی ئەوروپا بێ ئیزنی ئەم یەکێتییە، پێشان دەدا کە که‌ته‌لۆنیاش دەتوانێت بە بێ رازیبوونی مه‌درید سەربەخۆیی رابگەیەنێت.

رۆژنامەی کەیهان باسی نابەرابەری داهاتی بەرێوەبەران و کرێکارانی کردووە و نووسیویەتی: مافی 490 هەزار کرێکار لە گیرفانی 16 بەڕێوبەری حکوومەت دایە.