له ئێران داهاتى 490 ههزار كرێكار له گيرفانى 16 بهڕێوبهردايه
مەودای زۆری نێوان مووچە و داهاتی بەڕێوبەران و کرێکاران ئەوەندە زۆرە داهاتی 490 هەزار کرێکاری لە گیرفانی 16 بەڕێوبەردایە، ئەمە و چەند مانشێتیکی دیکە بابەتی رۆژنامەکانی رۆژی یەکشەممەی چاپی تارانن.
K24 – ههولێر:
مەودای زۆری نێوان مووچە و داهاتی بەڕێوبەران و کرێکاران ئەوەندە زۆرە داهاتی 490 هەزار کرێکاری لە گیرفانی 16 بەڕێوبەردایە، ئەمە و چەند مانشێتیکی دیکە بابەتی رۆژنامەکانی رۆژی یەکشەممەی چاپی تارانن.
رۆژنامەی ئارمانى ئهمروز سەروتاری ئەم ژمارەیەی بە ناوی دیموکراسی و نێوەندەی دەستەڵات لە بەریتانیا بۆ سادق زیباکەلام تەرخان کردووە. زیباکەلام، لە بەشێک لەم وتارەدا دەڵێ: راپرسیی رابردوو لە بەریتانیا سیمبولی بوونی دیموکراسیی لەم وڵاتەیە. چونکە پێشانیدا لە سیستەمی لیبراڵی دیموکراسیدا قسەی ئاخری خەڵک دەیکات و نێوەندەکانی دەستەڵات و سامان کاریگەرییەکی ئەوتۆیان بەسەر خەڵکەوە نابێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم سەرەی جیهان و لە وڵاتانی جیهانی سێهەم هەندێک پێیانوایە لە خۆرئاوا دیموکراسی بەمانای حکوومەتی خەڵک بە سەر خۆیەوە نییە.
رۆژنامەی جەوان، بەمانشێتی، تارمایی خودموختاری لە ئەوروپاوە تا ئەمریکا، پەرژاوەتە سەر ئەنجامی ریفراندۆمەکەی بەریتانیا و نووسیویەتی: سەرۆکی حکومەتی کهتهلۆنیا وێڕای پێشوازیکردن لە راپسی بەریتانیا گوتی: ئەو راپرسییە بووەتە هۆی بەهێزبوونی هەڵوێستی کاتالۆنیا بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئسپانیا، سەرۆکی کهتهلۆنیا دەڵێ: توانایی بەریتانیا بۆ دەرچوونی لە یەکێتیی ئەوروپا بێ ئیزنی ئەم یەکێتییە، پێشان دەدا کە کهتهلۆنیاش دەتوانێت بە بێ رازیبوونی مهدرید سەربەخۆیی رابگەیەنێت.
رۆژنامەی کەیهان باسی نابەرابەری داهاتی بەرێوەبەران و کرێکارانی کردووە و نووسیویەتی: مافی 490 هەزار کرێکار لە گیرفانی 16 بەڕێوبەری حکوومەت دایە.