پهرلهمانتارێكى ئهوروپا: ئێمه قهرزارى دهوڵهتێكى سهربهخۆين بۆ كورد
ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاش چارلس تانۆک دەڵێت، کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بڕیارێکی ھەڵە بووە
K24 – ههولێر:
لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆمەکەی بەریتانیا، زۆر لە بەریتانییەکان ترسیان لێنیشتووە کە رەنگە ئەو بڕیارەی داویانە کاریگەری خراپی لەسەر باری ئابووری و خۆشگوزەرانیان ھەبێت و ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاش چارلس تانۆک دەڵێت، کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بڕیارێکی ھەڵە بووە، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستانیش دەڵێ ئەو یەکەم کەس دەبێت دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنێت.
ئهو پهرلهمانتاره گوتى: "زۆر خەمبارم بەو بڕیارە و زۆر شەڕمکرد لەپێناوی ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە. بڕوایەکی بەھێزم بە پڕۆژەی ئەوروپا ھەیە. لەوبڕوایەشدابووم کە ئەم وڵاتە بە یەکێتی ئەوروپاوە بەھێزترە، لەرووی ئابووری و خۆشگوزەرانییەوە، ھەڵمەتێکی خراپ بوو کە لەلایەن ھەردوو لاوە ئەنجامدرا".
سهبارهت به مافى سهربهخۆيى كورديش گوتيشى: "ئەم پەرلەمانە و ئەم وڵاتە، قەرزاری دەوڵەتێکن بۆ کورد، لەبەرئەوەی لەدوای ساڵی 1920 ئێوە ھەمیشە مافی ئەوەتان ھەبوو دەوڵەتێکی سەربەخۆتان ھەبێت، منیش یەکەم کەس دەبم دان بەو دەوڵەتەدا بنێم و بڵێم کە عێراق، دەوڵەتێکی فاشیل بووە و عێراقی سایکس - پیکۆ سەرکەوتوو نەبووە. بەغدا ھیچ کات گرنگی بەوە نەداوە کە ھاوکاری کوردستان و کورد بکات. داھاتی نیشتمانیتان پێنەدراوە، ئەگەر ھەر کاتێک ریفراندۆمتان ئەنجامدا بۆ سەربەخۆیی، من یەکەم کەس دەبم دانی پێدابنێنم".