بەوێنە.. دوو پەڕەشووتەوان لەم شارەی کوردستان گیانیان لەدەستدا

لەکاتی نیشتنەوە کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و کەوتوونەتە خوارەوە

K24 - هەولێر:

لە قەزای کەرەجەوس لە شاری ئیلهێ لە باکووری کوردستان دوو پەڕەشوتەوان کە دەیانویست لەسەر زەوی بنیشنەوە، کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، دوو پەڕەشوتەوان بۆ ماوەیەك لە ئاسماندا گەڕاون، کاتێک ویستوویانە بنیشنەوە، کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و لە بەرزاییەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوون.

.

ئاماژە بەوەش درا، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوو بریندارەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

ئێمین چۆبان (41 ساڵ) و ئێلی ئۆزکان (48 ساڵ) ناوی ئەو دوو پەڕەشوتەوانەیە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.  

.
.