ئێران به‌م جۆره‌ وه‌ڵامى دايه‌وه‌

كۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان تۆپباران دەكات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8f249672-ba8b-441e-8013-a3b071343187/HDKI%20tobparani%20snur.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

كۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان تۆپباران دەكات.

هۆكارەكەشی بۆ چالاكی سەربازی پێشمەرگەكانی لايه‌نێكى كوردى له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌.

ئەندامێكی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش دەڵێت: چالاكی پێشمەرگەكانیان بە مەبەستی كاری سیاسی و رێكخستن بووە لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستاندا و ئەو شەڕ و تێكھەڵچونانەش شەڕی نەخوازراو بوونە و ئەوان نایانەوێت ھیچ بیانوویەك بەدەست كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بدەن بۆ تۆپبارانكردنی سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان.