داعش ئه‌م 5 رۆژنامه‌وانه‌ی به شێوازێكی جیاواز كوشت
داهێنانه‌كانی داعش بۆ كوشتن به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا، كه له كه‌ناڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردوونه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش 5 رۆژنامه‌وان له سووریا، به رێگه‌ی جیاواز ده‌كوژێت.
رێكخراوی داعش له سووریا، 5 رۆژنامه‌وان به شێوازێكی جیاواز كوشت، كه یه‌كێكیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانییان كارییان كردووه و یه‌كێكیشیان بۆ وێبسايتى "جه‌زیره" كاریكردووه.
رێكخراوه‌كه تۆمه‌تی سیخوڕی داوه‌ته‌پاڵ هه‌ریه‌ك له‌و رۆژنامه‌وانانه و له دانپێدانانه‌كانی خۆیشیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانییان له‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی ئێستا، كاره‌كه‌یان كردووه و ، یه‌كێكیشیان ته‌نها له‌به‌ر نووسینی وتارێك له به‌رامبه‌ر (50) دۆلار، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه سه‌ریان بڕیوه.
دوو له‌و رۆژنامه‌وانانه، به شێوازێكی دڕندانه كوژران، هه‌ر یه‌ك له‌وان له شوێنی خۆیان به‌ستراونه‌ته‌وه و كه‌رسته رۆژنامه‌وانییه‌كانییان، وه‌كو كامێرا لاپ‌تۆپ، بۆمبڕێژكراوه و به گیانی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌دا ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانانه سه‌رجه‌میان له دێره‌زوور بوونه و هه‌ر یه‌ك و له جیا كاریكردووه، سامر محمد العبود، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی گه‌شه‌پێدان، سامی جه‌وده‌ت ره‌باح، رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ، مه‌حمود شه‌عبان حاج خدر به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی "الان"، محه‌مه‌د مه‌روان عیسا، په‌یامنێری وێبسایتی جه‌زیره و مسته‌فا حاسه وه‌كو نوێنه‌ری رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، كاریكردووه.