ورده‌كارى كاريگه‌رييه‌كانى جيابوونه‌وه‌ى بريتانيا له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا

لەدوای ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکەی ریفراندۆمی بەریتانیا و جیابوونەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، ئێستا ئەو یەکێتییە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە بۆ پاراستنی پێگەی یەکێتییەکە و سەقامگیرکردنەوەی داھاتووی، لە کاتێكدا مەترسی لەسەر چارەنووسی ھەیە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f3d84285-5a77-4f16-8346-60df5743af96/EU%20Collapse.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لەدوای ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکەی ریفراندۆمی بەریتانیا و جیابوونەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، ئێستا ئەو یەکێتییە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە بۆ پاراستنی پێگەی یەکێتییەکە و سەقامگیرکردنەوەی داھاتووی، لە کاتێكدا مەترسی لەسەر چارەنووسی ھەیە.

لەدوای 43 ساڵ ئەندامبوون، بەریتانیا بڕیاریدا لە یەکێتی ئەوروپا دەربچێت و چاودێرانیش دەڵێن ئەوە دەستپێکی قۆناغی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپایە، ئەمەش لەكاتێكدایە ژمارەیەکی زۆر لە 27 وڵاتی ئەندام لەو یەکێتییە، بەپەرۆشن چاو لە بەریتانییەکان بکەن.

ئێستا ئەوروپییەکان ترسی ئەوەیان لێنیشتووە کە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ھەنگاوی یەکەم بێت لە رۆیشتنی وڵاتانی دیکە و ئەو یەکێتییەش بە دەردی یەکێتی سۆڤیەت بچێت و ھەڵبوەشێتەوە.

ھەڵوەشاندنەوەی یەكێتی ئەوروپا:

28 وڵات پێكھاتووە

لەساڵی 1957 كۆمەڵەی ئابووری ئەوروپا دامەزرا

لەسەرەتادا تەنیا 6 وڵات بوو

بەلجیكا، فڕەنسا، ئیتاڵیا، لۆكسەمبۆرگ، ھۆڵەندا، ئەڵمانیای رۆژئاوا

لە ساڵي 1973 بەريتانيا بووەتە ئەندام

لەساڵي 1985 رێككەوتنی شنگن جێبەجێكرا

لەساڵي 1992 یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی دروست بوو

دەربازبوون لە يەكێتی ئەوروپا:

دانيماڕك  %74

يۆنان  %71

فڕەنسا %61

ئيسپانيا %49

ئەڵمانيا  %48

هۆڵەندا %46

سوێد  %44

ئيتاڵيا %39

هەنگاريا %37

پۆڵەندا  %35

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فه‌رەنسا ده‌ڵێت: "ئێستا ئەوروپا 27 وڵاتە، بەڵام ناکرێت بەم شێوەیەی ئێستا بەڕێوەبچێت، بۆیە پێویستە ریفۆرم لەو یەکێتییەدا بکرێت و سیستەمەکەی ئێستای نەمێنێت. داوا لە سەرکردەكانی وڵاتانی ئەوروپا دەکەم، کە پەیماننامەیەکی دیکە  واژوو بکەن، تاوەکو بە جیھانی پیشان بدەن کە  کیشوەرەکەمان داھاتووی دەبێت".

گەلی بەریتانی بڕیاری خۆیدا و بەو بڕیارەش، رەنگە بەریتانییەکان، ببنە ھۆی گۆڕینی گۆڕەپانی سیاسی لە کیشوەری ئەوروپا و نەمانی یەکێتی ئەوروپا و دروستبوونەوەی سنوورەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپی.