باربارا لیف: بارودۆخی سیاسی عێراق له لێواری داڕماندایه
"كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێن"
K24 - هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بارودۆخی سیاسی عێراق له لێواری داڕماندایه و كێشه‌كان ته‌نها له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌رده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2022، باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، بارودۆخی سیاسی عێراق له لێواری داڕماندایه و كێشه‌كان ته‌نها له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش ده‌توانن بڕیاری دروست له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا بده‌ن.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە ئیدارەی جۆو بایدن لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سیاسی عێراق دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەنگی موقته‌دا سەدر و سەرکردەکانی دیکە دەبێ ببیسترێت، هه‌ره‌وه‌ها رۆڵی ئەرێنی عێراقی لە گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و تاران بەرز نرخاند.
لیف گوتی، "بوونی من لە عێراق لە ئێستادا بۆ گەیاندنی پەیامێک لە سەرکردایەتی ئەمریکاوە هاتووە و واشنتن لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی دیالۆگی تایبەت و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری."
روونیشی كردەوە، جەوهەری بنەڕەتی دیموكراسی گشتگیریه، كە دەنگە دژبەرەكان له خۆ ده‌گرێته‌وه و تەحەمولی دوورخستنەوە ناكات، ئەگەر گشتگیری نەبێت، لە كۆتاییدا شكست دروست دەبێت.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كرد گفتوگۆ ئه‌نجامبده‌ن، چونكه رێگه‌یه‌كی دروسته، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسه‌كان له یه‌ك دانیشتن‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و گفتوگۆی باش به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
لیف ئاماژەی بەوەشکردووە، موقتەدا سەدر شوێنکەوتوو و هانده‌رێكی زۆری هەیە، دەبێت دەنگی ئەو لەگەڵ سەرکردەکانی دیکە ببیسترێت، بەڵام لەگەڵ دیالۆگدا بەرەو پێشەوە بچێت، بە پێچەوانەوە به‌ره‌و خلیسکاندن ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەردەوام دەبینەوە، و ئەو ئابڵوقە سیاسییە جگە لە بەربەستێک نییە بۆ گەیشتن بە "ئه‌جێندای" راستەقینە، کە بەرژەوەندی عێراقە، ده‌شڵێت، "عێراق خاوەنی 85 ملیارە لە سندوقی فیدراڵیدا".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، "هەفتەی رابردوو بەدواداچوونمان بۆ تووندوتیژی و حاڵه‌كانی کوشتن کرد لە عێراقدا كه بانگەوازێکی بەئاگابوونەوەیە بۆ سەرکردە سیاسییەکان ئەگەر بەرەو دیالۆگ و چارەسەر نەچن".
ئاماژەی بەوەشدا "٤٠ ملیۆن عێراقی چاوەڕوانی ژیانێكی باشتر دەکەن، و ئەمەش مافی ئەوانە، ئێمە هەستمان بە ئیرادەی سیاسی راستەقینەی ئەو سەرکردانە کرد کە لەگەڵیان کۆبووینەوە، و پەیامەکەمان كۆنتڕۆڵكراو دەبێت".
گوتیشی، "عێراق دۆستی ئەمریكایە، هاوبەشی ئێمەش لەگەڵی راستەقینەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، هەروەها هاوبەشی لەنێوانماندا هەیە"، داواشی لە سەركردەكانی عێراق كرد بەسەر ململانێ بنەڕەتییەكانی نێوانیاندا زاڵ‌بن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە کە بریتییە لە گەیشتن بە چارەسەرێک.