چوار ته‌قینه‌وه سنووری لوبنان و سوریا ده‌هه‌ژێنن
چه‌ندین كوژراو و برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
پینج كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌ی " القاع" له ناوچه‌ی سنووری "البقاع" له لوبنان كوژران و 15 دیكه بریندار بوون.
هه‌ر چوار ته‌قینه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه روویانداوه. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له سه‌نته‌ری گومرك بووه و سێ ته‌قینه‌وه‌ی تر كرده‌وه‌ی خۆكوژی بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناوه‌ندێكی سه‌ربازی له گومركی ئه‌لقاع كردۆته ئامانج ، كه پاش تێپه‌ڕبوونی 10 خولهك و كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتوانانی ناوچه‌كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، سێ خۆكوژ خۆیان له‌ناو خه‌ڵكه‌كه ته‌قاندۆته‌وه.
زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بووه.