قیرتاوكردنی رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر- كه‌ركووك دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی عێراق، بڕیاربوو سبه‌ی چوارشه‌ممه رێگای سه‌ره‌كی نێوان (هه‌ولێر - كه‌ركووك) به‌هۆی چاككردن و قیرتاوكردن دابخرێت، به‌ڵام دواخرا.
ئاژانسی فه‌رمی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) بڵاویكرده‌وه، وا بڕیاربوو له‌كاتژمێر 05:00ـی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه، رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك دابخرێت، به‌ڵام هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركووك له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا دواخستنی ئه‌م كاره‌ی راگه‌یاند.