بزنیش بوو به شاجوان
كێك و هه‌نگوین و پلیتی سه‌ر چاككردنیان پێداوه

K24 – هه‌ولێر:
له گوندی "ڕامیگالا" ی وڵاتی لیتوانیا، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه پێشبڕكێی ساڵانه‌ی دیاریكردنی"شاجوانی بزن" به ڕێوه چوو.
ئه‌مساڵیش بزنێكی ته‌مه‌ن "16" مانگی به‌ناوی "دیمیتی" به شاجوان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
دیمیتی پزیشكێكی ڤێته‌رنه‌ر تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی " فیردینانداس بیتكیفیكۆس" و چاودێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی و جوانییه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه پزیشكه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، پێشتریش به‌شداری زۆر پێشبڕكێمان پێكردووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه براوه بێت،هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌ك شاجوان ده‌ستنیشان كراوه ئه‌وه‌یه قاچهكانیمان بریقه‌دار كردووه و سه‌ریمان به گوڵ ڕازاندووه‌ته‌وه.
زیاتر له"500" كه‌س له خه‌ڵكی گوندی "ڕامیگالا" ئاماده‌ی بینینی ئه‌و پێشبڕكێ تهفلیدیه بوون كه ساڵانه له‌و گونده‌دا ساز ده‌كرێت و پاشا و شاژن به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگه ده‌كه‌ن.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا شاجوانی بزن به‌سه‌ر فه‌رشی سوردا ده‌ڕوات و كێك و هه‌نگوین و پلیتی سه‌ر چاككردن ده‌باته‌وه.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوانی پێشبڕكێكه له ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی و جوتیارێكی ناوچه‌كه پێكدین.