تۆمەتبارێکی دانیشتووی بەغدا و هاوڕێیەکی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران
لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا لە کوشتنی هاوڕێیەکی خۆیان بەشداربووە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی دانیشتووی شاری بەغدای دەستگیرکرد کە سەرەتای ئەم مانگە، لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا لە کوشتنی هاوڕێیەکی خۆیان بەشداربووە.
تۆمەتبار کە ناوی (لەیس سامر مەحموود)ـە بەرەبەیانی رۆژی یەکی ئەیلولی 2022، لە شاری بەغدا و لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەشدار دەبێت لە کوشتنی هاوڕێیەکی خۆیان کە لەناو ئۆتۆمبێل لەگەڵیان بووە، دواتر تۆمەتبارەکە تەرمی هاوڕێکەی لەسەر شۆستە فڕێدەدات.
تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەرێگەی هاوڕێیەکییەوە بە ناوی (عەلی عەبدوڵڵا نەجم) کە پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقە، روودەکاتە شاری هەولێر و لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی، خۆی حەشار دەدات.
دوای رووداوەکە، حکومەتی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، راستەوخۆ داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، ئاسایشی هەولێر توانی لە ماوەیەکی کەمدا، تۆمەتبار و شوفێرەکە دەستگیربکات و رادەستی یاسایان بکاتەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا کە پێكهاتبوو لە (حەشیش، جامایکا، کریستاڵ).
تۆمەتبار، له‌یس سامر مه‌حمود کە دانیشتووی ناوچه‌ی قادسیه‌ی شاری به‌غدایە لە دانپێدانانەکەیدا دەڵێت: رۆژی رووداوه‌كه وه‌لید له‌گه‌ڵ عه‌لی و حه‌یده‌ر له ناوچه‌ی سه‌در هاتنه لام، كاتێك به ئۆتۆمبێل چووینه ده‌ره‌وه، گوێم له ده‌نگی ته‌قه بوو له‌ناو ئۆتۆمبێل، كاتێك ئاوڕم دایه‌وه، بینیم حه‌یده‌ر بوو ته‌قه‌ی له عه‌لی كرد، ئه‌وكات وه‌لید ئۆتۆمبیله‌كه‌ی راگرت، هاتمه خواره‌وه و عه‌لیم له ئۆتۆمبیله‌كه هێنایه خواره‌وه و له‌سه‌ر شۆستەکە دامنا. دواتر منیان گه‌یانده‌وه و چووینه‌وه ماڵه‌وه.
لەیس گوتیشی "كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌وه هه‌واڵم به عه‌لی هاوڕێكه‌م دا كه پۆلیسه، پێمگوت بابه‌ته‌كه چۆن روویدا، داواملێكرد له‌گه‌ڵ خۆی بمباته هه‌ولێر، تا ئه‌و كاته‌ی راستییه‌كان ئاشكراده‌بن، چونكه له‌وانه ده‌ترسام كه مابوون".
ئەو تۆمەتبارە ئاماژەی بەوەدا، کە خۆی و هاوڕێکەی (عەلی) مادده‌ی حه‌شیش به‌كارده‌هێنن.
باسی لەوەشکرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بە هه‌ولێر، دوای نزیكه‌ی 10 خولهك ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشتوونەتە سه‌ریان و دەستگیریانکردوون.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا نه‌جم، پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کە تۆمەتبارەکەی بۆ شاری هەولێر گواستووەتەوە، لە دانپێدانانەکەیدا گوتی: من ناوم (عەلی عبدالـله نەجم)ـه، له‌دایكبووی ساڵی 1987م، دانیشتووی شاری سه‌درم له به‌غدا، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیم. له رێكه‌وتی 3/9 له‌یس په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و، پێی راگه‌یاندم كه كێشه‌یه‌كی هه‌یه و داوای‌کرد بیگەیەنمە هه‌ولێر.
عەلی عەبدوڵڵا باسی لەوەکرد، کاتێک هاتوونەتە هه‌ولێر بۆ لای هاوكاره‌كانی، دوای گه‌یشتنیان بە هه‌ولێر به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م كه ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك بووە، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشتوونەتە سه‌ریان و ئەوانیان ده‌ستگیركرد.