سه‌رۆك بارزانی: پێكه‌وه‌ژیان بووه‌ته فه‌رهه‌نگ لای هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
" له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و قه‌شه مارشه‌معون، بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان دانرا"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری، رایگه‌اند پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته فه‌رهه‌نگ له‌لای هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌شداریكرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له شاری هه‌ولێر و پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی له ئاشوورییه‌كان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌نیسه‌یه نیشانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌یه كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هه‌ردوو شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و قه‌شه مارشه‌معون دروستبوو، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تییان له هه‌رێمی كوردستان دانا.
سه‌رۆك بارزانی گوتی: "له‌وه جوانتر و خۆشتر نییه له وڵاتێكدا هه‌موو وه‌كو برا پێكه‌وه بژین، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان خوداپه‌رست بین، جێگه‌ی فه‌خر و شانازییه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه بووه‌ته فه‌رهه‌نگی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌رده‌وام بین".
سه‌رۆك بارزانی جه‌خیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له پشتیوانی كردنی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی كرده‌وه. گوتی: "ئه‌م وڵاته وڵاتی هه‌موومانه و ده‌بێت پێكه‌وه هه‌موومان به برایه‌تی و سه‌به‌رزی و ئازادی تێیدا بژین".
دەقی وتاره‌كه‌ی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز...
زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کەئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لەم بۆنەیە، ئەمە نیشانەی ئەو پەیوەندییە مێژوییەیە کە سەد ساڵ لەمەوبەر دروست بوو لە نێوان ھەردوو شەھیدی گەورە ، شەھید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و مار شەمعوون، لەو سەردەمەدا بناغەی پێکەوەژیان و برایەتی دانرا، لەوە جوانتر و خۆشتر نییە لە وڵاتێک‌دا ھەموو وەکو برا پێکەوە بژین، گرنگ ئەوەیە ھەموومان خودا پەرستبین، ئەوە لە ھەمووی گرنگترە، بۆ ئێمەش جێگەی سەربەرزی و شانازییە کە ئەو فەرھەنگە بووە فەرھەنگی ھەموو خەڵکی کوردستان بە ھەموو ئایین و نەتەوەو مەزھەبەوە دەبێ لەسەریشی بەردەوامبین، من پیرۆزبایی ئەو کەنیسە گەورەیە لە ھەموو برایانی مەسیحی دەکەم، تەئکید دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی لە ھەر نەتەوەیەک و ئایین و مەزھەبێک بن، وڵات وڵاتی ھەموومانە دەبێ ھەموومان بە برایەتی و بە سەربەرزی و بە ئازادی تێیدا بژین، داوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووتان دەکەم.
زۆر سوپاس






