وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌رمینیاوه 50 سه‌رباز كوژران

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشه‌كانی ئەرمینیا بۆ سەر سنوور، 50 سەربازی سوپاکەیان كوژراون.
وەزارەتی به‌رگری ئازه‌ربایجان راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: شەوی 12 له‌سه‌ر 13ـی ئەیلوول، سوپای ئەرمینیا ده‌ستیكردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچەکانی داشکەسان، کەڵبەجەر، لاچین و زەنگیلان لەسەر سنوور.
ئاماژە بەوەش کراوە، 50 سەرباز کە 42ـیان سەربازی سوپا و ھەشتیان سەربازی پاسەوانی سنوورن، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كوژران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیلھام عەلیێڤ سەرۆكکۆماری ئازەربایجان، لە ھەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە گەلەکەی، خانەوادەی شەھیدان و کەسوکاریان کرد.
عەلیێڤ لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "خوێنی شەھیدەکان بە فیڕۆناچێت".
له‌مباره‌یه‌وه وەزارەتی بەرگریی تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو سەربازانەی ئازەربایجان بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی سەر سنوور كوژراون.
هه‌روه‌ها مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دووپاتیكرده‌وه، كه ئازه‌ربایجان ته‌نیا نییه.
جیا له‌وه‌ش سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا و جەیهون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، تاوتوێی پێکدادانەکانی سەر سنووری ئەرمینا و ئازەربایجانیان کرد.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سەرنجی بۆ گرنگیی جێبەجێکردنی راگەیەندراوی سێقۆڵی نێوان سەرکردەکانی ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا، راکێشا.
هه‌روه‌ها ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاش داوای‌کرد، دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان رابگیرێت.
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكکۆماری فەرەنسا، ئەنجامدا و ماکرۆن جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە هەڵکشانی گرژییەکان جێگەی قبوڵ نییە و پێویستە رەوشەکە ئارام بکرێتەوە.