نه‌جمه‌دین كه‌ریم مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
گله‌یی له نوێنه‌رانی كورد ده‌كات له به‌غدا
K24 - كه‌ركووك:
پارێزگاری كه‌ركووك، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی رووسیا، كه بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ئابووری سان پترسبۆرگ بانگهێشتكرابوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وێڕای باسكردن له ورده‌كاری گه‌شته‌كه، رایگه‌یاند، كه حكوومه‌تی عێراق زوڵمێكی گه‌وره له كه‌ركووك ده‌كات.
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری وزه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆم كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر كه‌ركووك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئابووری بانگهێشتكرداوه، وه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن، ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری گرنگی كه‌ركووكه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له باره‌ی سه‌ردانیكردنی نه‌جه‌ف، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، هه‌موو پارێزگار و سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "ئێمه سكاڵای زۆرمان له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه هه‌بوو، چونكه بڕیاربوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌شت وه‌زاره‌ت له بدرێته پارێزگاكان، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره كه‌ركووكی نه‌گرته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بێبه‌شكردنی كه‌ركووك، به‌و بڕیاره به بیانووی ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه و ئه‌وه‌ش هیچ یاسا و ده‌ستوورێك رێگه‌نادات پارێزگایه‌ك له بڕیارێكی له‌و جۆره بێبه‌ش بكرێت".
پارێزگاری كه‌ركووك نموونه‌یه‌كی له‌و بڕیارانه هێنایه‌وه و گوتی: "وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ پێدانی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌موو پارێزگاكان به‌ڵێنده‌ران بۆیان هه‌یه ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرن، به سوودی 5%، به‌ڵام له فه‌رمانه‌كه‌دا نووسراوه، ته‌نها پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه، كه ده‌بوایه به‌ڵێنده‌رانی كه‌ركووكیش بگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌راستی كه‌ركووك زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتیحادی".
گوتیشی: "یه‌كێكی دیكه له‌و زوڵمانه‌ی له كه‌ركووك ده‌كرێت فه‌رمانی كه‌مكردنه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانه كه بۆ پارێزگاكه هاتووه به رێژه‌ی 3% و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ حه‌شدی شه‌عبی".
پارێزگاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به نووسراوێكی دیكه‌ی له‌و جۆره كرد و گوتی: "نووسراوێكی دیكه‌مان بۆ هاتووه كه ده‌ڵێت منداڵی شه‌هیدی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پۆلیس شایسته‌یی زیاتریان پی بدرێت بۆ دامه‌زراندن و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پێشمه‌رگه نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسراوه‌دا وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان داوه‌ته‌وه و گوتی: "له وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌دا به‌غدا به ئێمه ده‌ڵێت ئه‌و نووسراوه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هاتووه و ئێوه‌ش وه‌ك كورد نوێنه‌رتان له به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ناڕه‌زایی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه نیشان نه‌داوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به به‌غدایان راگه‌یاندووه، خه‌ڵكی كه‌ركووك به زایتر نیو ملیۆن ئاواره‌وه كه هه‌موویان عه‌ره‌بن، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب، توركمان و كریستیانه‌كان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی لێره شه‌هید ده‌بێت جیاوازی پێده‌كرێت.
پارێزگاری كه‌ركووك راشیگه‌یاند، ده‌بوایه نوێنه‌رانی كورد به گشتی، نه‌ك هه‌ر هی كه‌ركووك، وریاتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسهداكردبا له‌كاتی ده‌نگدان و رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و جۆره نووسراوانه تێپه‌ڕێت.