29 ساڵ بەسەر كیمیابارانی شاری سەردەشت لەلایەن رژێمی بەعس تێپەر دەبێت
شایهتحاڵان ساتهوهختی كیمیابارانكردنهكه بۆ كوردستان 24 دهگێڕنهوه
K24 - ههولێر:
بیست و نۆ ساڵ بەسەر كیمیابارانی شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان تێپەڕ دەبێت، لەو كیمیابارانەدا كە لە درێژەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و لەلایەن فڕۆكەكانی رژێمی بەعس ئەنجامدرا، زیاتر لە 150 كەس شەھیدبوون و بە ھەزاران كەسیش برینداربوون.
29 ساڵ لەمەوبەر شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان، كیمیاباران كرا، شایەتحاڵەكان دەڵێن دوو فڕۆكە چەندجارێك بەسەر شاردا سووڕانەوە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بۆنی سێوی گنخاو كارەساتەكەش دەستیپێكرد.
لەھەشت ساڵ شەڕی نێوان عێراق و ئێران، سەردەشت بەو كیمیابارانە زۆرترین قوربانی مەدەنی دا، زیاتر لە 150 كەس شەھید بوون و 8 ھەزار كەسیش بڕینداربوون، تاكوو ئێستاش بەركەوتووانی كیمیاییەكە گیانیان لەدەست دەدەن.
ساڵی 1987، و لەگەڵ لێدانی كیمیایی لەسەردەشت وڵاتانی نێودەوڵەتی گوشاریان بۆ سەدام نەھێنا و بێدەنگیان لێكرد، وەكوو چۆن دواتر لە ھەڵەبجەش كارەسات و كوشتاری كوردان، بێدەنگی كۆمەڵگهی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون.