ئێران هۆشدارى ده‌داته لايه‌نه رۆژهه‌ڵاتييه‌كان
فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە حزبەكانی رۆژھەڵات دەكەن و دەڵێن ئەگەر بەردەوام بن بنكە و بارەگاكانیان تۆپباران دەكەین.
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە حزبەكانی رۆژھەڵات دەكەن و دەڵێن ئەگەر بەردەوام بن بنكە و بارەگاكانیان تۆپباران دەكەین.
لايه‌نه رۆژهه‌ڵاتييه‌كانيش ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه‌ى ديموكرات بۆ چالاكی نیزامی نەچوونەتە ناو خاكی رۆژھەڵاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تۆپخانەكانی ئێران سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان تۆپباران دەكه‌ن و ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نيش دەبنە قوربانی.
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى لايه‌نێكى كورديى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستيان به جموجۆڵى سه‌ربازى له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران كردووه و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنيشه‌وه رايانگه‌ياندووه ئه‌وان چيديكه بێده‌نگ نابن و شه‌ڕى چه‌كدارى بۆ رووخاندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستپێده‌كه‌ن، ره‌وشى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێم رووى له ئاڵۆزى كردووه.
له دوو رۆژى رابردوودا تۆپخانه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيانكردووه بۆ بۆردومانكردنى ناوچه سنوورييه‌كان و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان بريندار و ئاواره بوون.