په‌روه‌رده‌ی عێراق: نه‌مانتوانی بۆ ئه‌مساڵ پڕۆگرامی خوێندن چاپ بكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له‌باره‌ی چاپنه‌كردنی پرۆگرامی خوێندن رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین پێشنیازمان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی مسته‌فا كازمی كردووه، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، تا ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاپكردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ ئه‌مساڵ نه‌دراوه.
عادل به‌سیسی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌هۆی خراپی بارودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق، پاره‌ی پێویست به‌رده‌ست نییه تا كتێب بۆ قوتابخانه‌كان چاپ بكه‌ین.
به‌سیسی راشیگه‌یاند، به‌هۆی كۆنبوونی پرۆگرامه‌كانی ساڵانی پێشووی خوێندن، په‌روه‌رده‌ی گشت پارێزگاكان پێویستیان به كتێبی نوێیه، له‌مپێناوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، له رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوا له گشت قوتابیان كراوه، كتێبه كۆنه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێببینرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندین پێشنیاز خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چاوه‌ڕێین هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
پێشتریش جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، له سۆنگه‌ی گرنگیپێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 15.7 ملیۆن كتێبی نوێ به گوژمه‌ی زیاتر له 17 ملیار دینار چاپكراوه.