رۆمێرۆ: مێسی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
سێرجیۆ رۆمێرۆ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه مێسی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌م فشاره ده‌روونییه گه‌وره‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه 3 ساڵه ده‌چیته فیناڵ و ده‌ستیشی به جامه‌كه ناگات بریاری وازهێنانی داوه.
سێرجیۆ رۆمێرۆ، گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به درێژایی 120 خوله‌ك گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه و له كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیش لێدانێكی سزای ئارتورۆ ڤیدالی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام مێسی و بیلیا خه‌ونه‌كه‌ی تانگۆیان له گۆڕنا و له جێبه‌جێكردنی لێدانه سزایه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دواتریش مێسی بڕیاری وازهێنانی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی دا.
رۆمیرۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موومان هیوایه‌كی زۆرمان هه‌بوو كه كۆتایی به چاوه‌ڕوانی 23 ساڵه بهێنین و ئه‌م نازناوه ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه رووینه‌دا هه‌موومان تووشی شۆكێكی گه‌وره بووینه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌یشدا مێسی زۆرترین ئازاری چه‌شت، بۆیه له ژێر ئه‌م ئازاره بڕیاری وازهێنانی دا، دڵنیاشم له داهاتوو په‌شیمان ده‌بێته‌وه.