به مۆبايل وهرگێڕانى راستهوخۆ بۆ پهنابهران دهكرێت
لەھەمانكاتیشدا یارمەتی ئەو گەشتیارە عەرەبانەش دەدات كە سەردانی توركیا دەكەن، لەئێستادا سەد و پەنجا وەرگێڕ رۆژانە وەڵامی پەیوەندیيەكان دەدەنەوە.
K24 – ههولێر:
لە توركیا كۆمپانیایەك لە رێگەی پرۆگرامێكی مۆبایلەوە كاری وەرگێڕانی راستەوخۆی دەنگی بۆ ئەو پەنابەرە سورییانە دەكات كە لە توركیا كار دەكەن و ناتوانن بەزمانی توركی قسە بكەن. لەھەمانكاتیشدا یارمەتی ئەو گەشتیارە عەرەبانەش دەدات كە سەردانی توركیا دەكەن، لەئێستادا سەد و پەنجا وەرگێڕ رۆژانە وەڵامی پەیوەندیيەكان دەدەنەوە.