خه‌ڵك هاوكارى لێقه‌وماوانى ئۆپراسيۆنه‌كانى توركيا ده‌كات

بەھۆی ئاڵۆزی و شەڕەكانی باكووری كوردستان، ھەزاران كەس لە ماڵەكانیان دوور كەوتوونەتەوە و ئاوارە بوونە

K24 – هه‌ولێر:

بەھۆی ئاڵۆزی و شەڕەكانی باكووری كوردستان، ھەزاران كەس لە ماڵەكانیان دوور كەوتوونەتەوە و ئاوارە بوونە و بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆش، ئێستا ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان لە دۆخێكی خراپدا دەژین. لە شاری ره‌ھای باكووری كوردستان، كۆمەڵەیەك بە ناوی هاوكار، ھاوكاریی ئەو كەسانە دەكات.