فه‌له‌ستينييه‌كان: له‌سه‌ر حسابى ئێمه‌ توركيا له‌گه‌ڵ ئيسرائيل رێككه‌وتووه‌

تورکیا بە شکاندنی رێککەوتنەکەی پێشتری لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستیندا واژوی کردبوو تۆمەتبار دەکەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/05d2728a-6aa0-4be5-88f9-ee019bb2f558/Israel%20Turkey%20Palestine.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

فەلەستینیەکان رەخنە لە رێککەوتنەکەی ئیسرائیل و تورکیا دەگرن و دەڵێن ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر حسابی خەڵکی فەلەستینە. تورکیا بە شکاندنی رێککەوتنەکەی پێشتری لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستیندا واژوی کردبوو تۆمەتبار دەکەن. ئاماژە بەوە دەکەن رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەبێتە ھۆی زیاتر دابڕانی کەرتی غەززە.

ئیسرائیل و تورکیا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان راگەیاند. لە رۆما بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئاسایی بوونەوە پەیوندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا سەقامیگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگێڕێتەوە. لە بەرامبەردا بن عه‌لى یەڵدرم لە ئەنقەرەوە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیلی راگەیاند.

خەڵکی فەلەستین و کەرتی غەززە کە بەھۆی ئەوانەوە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا تێکچووە دەڵێن رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە لەسەر حسابی خەڵکی فەلەستینەوە و تەنھا  بەرژەوەندی خۆیان لە بەرچاو گرتووە.

شەش ساڵ لەمەوبەر و ساڵی ٢٠١٠ ھێزێکی کۆماندۆی ئیسرائیل ھێرشیان کردەسەر کەشتیەکی تورکیا لە دەریای مەڕمەڕە کە دەیویست ھاوکاری بگەيه‌نێتە کەرتی غەززە و بەھۆیەوە 9 ھاووڵاتی تورکی گیانیان لەدەستدا. ئەمەش بووە ھۆی تێکچوون و پچڕانی پەیوەندییەکانی ئيسرائیل و تورکیا.