فه‌وجێكى پێشمه‌رگه بۆ هۆزى شه‌ممه‌ر پێكده‌هێنرێت
بە فەرمانی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان فەوجێكی تایبەت بۆ ھۆزی عەرەبی شەممەر پێكدەھێندرێت
K24 – هه‌ولێر:
بە فەرمانی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان فەوجێكی تایبەت بۆ ھۆزی عەرەبی شەممەر پێكدەھێندرێت كە لە نزیكەی 200 پێشمەرگە پێكدێت و سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە.
ئاماده‌كارييه‌كان بۆ رزگاركردنى شارى مووسڵ له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه و پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى شاره‌كه ده‌يانه‌وێت شان به‌شانى هێزى پێشمه‌رگه رۆڵيان هه‌بێت له رزگاركردنى شاره‌كه‌يان.