کەنهدا سزای بەسەر "پۆلیسی رەوشت"ـی ئێراندا سەپاند

K24 – هەولێر
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، سزایان بەسەر "پۆلیسی رەوشت"ی ئێران سەپاندووە.
جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سزامان بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی ئەو دەزگایە سەپاندووە، کە پێی دەگوترێت پۆلیسی رەوشتی ئێران، لە بەرامبەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکاریانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن".
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، دەشڵێت: "دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوانەی داوا دەکەن حکومەتی ئێران گوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵکی بگرێت، کە دژی زەوتکردنی ئازادییەکانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان".
جەستن ترودۆ، داوا لە ئێران دەکات رێگە بە خەڵکی بدات، کە مافەکانیان پیادە بکەن و بە ئازادی بۆچوونی خۆیان دەربڕن.
لە 13/9/2022، له تاران هێزەکانی پۆلیسی ئێران "پۆلیسی رهوشت" کچە کوردێکیان بەناوی ژینا ئهمینی تهمهن 22 ساڵیان به تۆمهتی ئهوهی پابهندی یاساكانی باڵاپۆشی نهبووه دهستگیركرد و توندوتیئژی بەرامبەر کرا و باری تهندروستی تێكچوو، بۆ نهخۆشخانه گوازرایهوه و رۆژی 16ی ئهیلوول گیانی لهدهستدا، ئهمهش كاردانهوهی بهرفراوانی له سهرانسهری ئێراندا لێكهوتهوه. رۆژی 17ی ئهیلوولی 2022 دوای بە خاکسپاردنی لە زێدی خۆی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان دهستیپێكرد.