ئێران پاریس به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كارڕایكاری فه‌ره‌نسای له تاران بانگ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی بداتێ.
پێشتر حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به توندی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كانی ئیدانه كردبوو، ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه، تاران پێی وایه پاریس ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی فه‌ره‌نسا و هه‌ندێك له به‌رپرسانی له كاروباری ناوخۆی ئێران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، به هۆی به‌شداریكردنی سێ به‌رپرسی فه‌ره‌نسایی له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سه‌ر بانگه‌وازی بێ بایه‌خی گۆڤاری شارلی ئیبدۆ به‌ڕێوه‌چوون، كارڕاییكاری باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له پاریس بانگ كراوه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یادداشتی ناڕه‌زایی پێ بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له بێ به‌ریكردنی هه‌ڵایسێنه‌رانی گێره‌شێوێنییه‌كان هیچ ئامانجێكی نییه جگه له تێكدان و له‌ناوبردنی ماڵ و موڵكی گشتیی و ژیان و سامانی خه‌ڵك.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، پاریس سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كانی ئیدانه كردبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شه ئه‌وروپاییه‌كانی بژارده‌ی گونجاو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس