خامنه‌یی: خۆپیشاندانه‌كانی ئێران پیلانیان بۆ داڕێژراوه
له فه‌ره‌نسا خۆپیشاندان كرا، ئایا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌ی ده‌ركرد پشتیوانیان بكات؟
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانه‌كان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ماندا رووده‌دات، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، كه دوو نه‌یاری سه‌رسه‌ختی كۆماری ئیسلامیین، پیلانیان بۆ داڕشتووه.
سێ هه‌فته‌یه، واته له دوای گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌مینییه‌وه له 16ی ئه‌یلوولی رابردوودا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاره جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه.
تا ئێستا نزیكه‌ی سه‌د كه‌س له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و خۆپیشانده‌ره ناڕازییه‌كان كوژراون و سه‌دانی دیكه بریندارن.
خامنه‌یی، كه نهیارهكانیی ده‌نگۆی مردنیان بڵاوكردبوویه‌وه، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمی رێزلێنان له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند، كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه و ئاژاوه‌گێڕی پیلانه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و رژێمی زایۆنیزمی ساخته و په‌لامارده‌ره‌وه داڕێژراوه و به‌كرێگیراوه‌كانیان و هه‌ندێك له خیانه‌تكاره ئێرانییهكانی ده‌ره‌وه یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، خامنه‌یی، په‌یام ئاراسته ده‌كات و تێیدا به روونی دژی خۆپیشاندانه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
له باره‌ی مردنی مه‌هسا ئه‌منییه‌وه، خامنه‌یی، وتی: رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه زۆر سه‌خت بوو و دڵی چزاندین، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی بێ به‌دواداچوون زۆر ناسرووشتییه.
هه‌روه‌ها وتی: وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه نییه، كه هه‌ندێك له سه‌ر شه‌قامه‌كاندا، قورئان بسووتێنن و حیجابی ژنانی داپۆشراو بسووتێنن و ئاگر له مزگه‌وت و بانك و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان به‌ربده‌ن. ئه‌و جووڵانه ناسرووشتین و پێشتر پیلانیان بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌یشی وت: هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ناكرێت بوترێت فڵان رووداو كاری دوژمنه و ئه‌و پیلانی بۆ داناوه، ئه‌وانه به دڵ به‌رگری له سیستمی سیخوڕی ئه‌مه‌ریكا و زایۆنییه‌كان ده‌كه‌ن، كار بۆ هێنانه‌وه‌ی شیكار و وتی وتی چه‌واشه‌كارانه ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه كاری ئه‌وان نییه.
له باره‌ی رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پۆلیس پابه‌نده به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانكاران و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه و لاوازكردنی پۆلیس واته به‌هێزبوونی تاوانباران و ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر پۆلیس، ده‌یه‌وێت گه‌ل بێ پاسه‌وان بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پشتیوانی چالاكوانان له ناڕه‌زاییه‌كان، به تایبه‌تی گۆرانیبێژ و نووسه‌ر و ئه‌ستێره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خامنه‌یی وتی: پێویسته دادگا له به‌شدارییان وردبێته‌وه، ئایا به راست كرده‌یه‌كی تاوانكارییه، به‌ڵام به رای من ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه هیچ بایه‌خێكیان نییه.
هه‌روه‌ها وتی: له وڵاتانی جیهاندا، له ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت به دیاریكراوی له فه‌ره‌نسا كرده‌ی گێره‌شێوێنی گه‌وره هه‌موو ماوه‌یه‌ك رووده‌ده‌ن، ئایا تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له كرده‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌گێڕه ئه‌وروپاییانه كردووه و به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه بڵێ من له پاڵتانم، ئایا میدیای ئه‌مه‌ریكایی پشتیوانی كردوون؟
سه‌رچاوه: فرانس پرێس