ژنێك لە سلێمانی کوژرا

پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە (4ـی ئەیلوولی 2022)،لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێك کوژرا و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە نزیک پەیمانگای بەختیاری کەسێك ژمارەیەكی زۆر فیشەکی بە ژنێکەوە ناوە و، ژنەکە راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەختیاری ژنێك کوژرا و هێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، تەرمی ژنەکە بردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو.