سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر جووتیارێکی کوردی خورماتوو سەپێندرا

دادگایەک بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ جووتیارێکی کورد لە خورماتوو دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی عەرەبێکی هاوردە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان تۆمار کرد.

مەجید محەمەد، کە ئامۆزای جووتیارەکەیە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بورهان عیزەدین، تەمەن 54 ساڵ و پیشە پۆلیس، لەسەر کێشەی زەوی لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە خورماتوو رووبەڕووی ئەم سزایە بووەتەوە. کێشەکە کاتێک سەری هەڵداوە کە عەرەبێکی هاوردە داوای زەوییەکانی ئەو جووتیارەی کردووە و سکاڵایەکی لە دژی تۆمار کردووە.

جووتیارە کوردەکان بە خاوەنی رەسەن و یاسایی زەوییەکانی خۆیان دەناسرێن، بەڵام ئەم بڕیارەی دادگا نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە.

بە گوتەی کەسوکارەکەی، ئەو عەرەبە هاوردەیەی سکاڵاکەی تۆمار کردووە، زیاتر لە 25 ساڵە لە ناوچەکە نەبووە. ئێستا ئەو کەسە بە پاڵپشتیی هێزە سەربازییەکانی سنوورەکە، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و زەویی جووتیارانی کورد دەدات.