رووسیا له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق، نوێنه‌ری رووسیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیشاندان.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه، نوێنه‌ری رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان كرد، به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و یه‌كگرتووبن بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.