ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی سه‌در بۆ ئیسماعیل قائانی ئاشکرا دەکرێت
K24 - هەولێر
ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی سه‌در بۆ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه.
میدیای سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی سه‌در بڵاوده‌كاته‌وه، كه له مانگی مارسی ئه‌مساڵ بۆ ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ناردوویه‌تی.
سه‌در بۆ قائانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، عێراق رێگه نادات خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت ئێرانیش پابه‌ندی هه‌مان خاڵ بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌رگاكانمان بۆ ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ونه سه‌ر پشت.
سه‌در به‌بیر قائانی هێناوه‌ته‌وه "عێراق وڵاتی هه‌ره ره‌سه‌نی شیعه‌گه‌رایه‌تییه و خاوه‌ن مه‌زارگه‌ی حه‌وت ئیمامه و نامانه‌وێت ئێران ببێته پاساوێك بۆ ئیسرائیل و ئه‌وانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان بۆردومان بكه‌ن".
سه‌در بۆ قائانی نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێمه به مووشه‌كبارانه‌كانی ئێران رازی بین، لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یكه‌ن به پاساو بۆ بۆردومانكردنمان، عێراقیش وه‌ك ئێوه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه زمانی گفتوگۆ هه‌ردوو وڵاته‌كانمان ده‌پارێزێت".