فیفا گۆرانی مۆندیالی 2022ـی بڵاوکردەوە
گۆرانیبێژێکی عێراقی بەشداری لە گۆرانییەکەدا کردووە
K24 - هەولێر:
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، گۆرانی مۆندیالی 2022ـی بڵاوکردەوە، کە چوار هونەرمەندی عەرەبی دەیڵێنەوە.
گۆرانی (Light The Sky) کە لەلایەن هونەرمەندی ئیماراتی بەلقیس، هونەرمەندی کەنەدی بەرەگەز مەغریبی نورە فەتاح، هونەرمەندی عێراقی رەحمە ریاز و هونەرمەند مەنال مەغریبی گوتراوەتەوە، دەبێتە گۆرانی مۆندیالی 2022ـی قهتهر.
لە ڤیدیۆ-کلیپەکەدا جگە لەو چوار هونەرمەندە، ژنە ناوبژیوانەکانی مۆندیالی 2022 دەردەکەون کە ژمارەیان شەش کەسە و لە هەندێك لە یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن.
"Light The Sky" چوارەمین تراکی فەرمی پاڵەوانێتییەکە، دوای "Come On" و "Welcome" و "The World is Yours to Take" و پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێکە لە 20ی ئەم مانگە تۆماری دیکەش بڵاودەکرێتەوە.
بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بابەتە هونەرییەکانی فیفا لەبارەی گۆرانییەکەوە باسی لەوەکرد، "گۆرانی "Light The Sky" بانگهێشتمان دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە گۆرانی بڵێین، رۆحی ئاهەنگگێڕانی بەکۆمەڵ بۆ مۆندیال دەهێنێتە ژیانەوە و پەیامێکی پاڵنەرە بۆ پێشکەشکردنی پاڵەوانێتییەکی جیاواز بە شێوازێکی کوالیتی بەرز".
مۆندیالی 2022ـی قهتهر له رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو به یاریی نێوان ئیكوادۆر و قهتهر دهستپێدهكات و بۆ یهكهمجاره له مێژوودا وڵاتێكی ئاسیا به تهنیا میوانداریی مۆندیال دهكات و یهكهمجاریشه وڵاتێك بهو ئهندازهیه خهرجی بۆ میوانداریكردنی مۆندیال بكات.