جه‌میل بایك وه‌ڵامی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جه‌میل بایك وه‌ڵامی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه‌ی شاری مێرسین و رایگه‌یاند، له‌دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بێ ویژدانی و بێ ئیمانییه.
جه‌میل بایك، سه‌رۆكی كه‌جه‌كه له‌میانه‌ی دیدارێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی نزیك له په‌كه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی توركیا بچووكبكهنهوه، پێویسته ره‌خنه له هێرشه‌كانی توركیا بگرن.
بایك به توندی ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و جۆره داوایانه بۆ راگرتنی شه‌ڕ و توندوتیژی ئاڕاسته‌ی ئه‌نقه‌ره بكرێت نه‌ك ئه‌وان.
سه‌رۆكی كه‌جه‌كه زیاتر گوتی، ره‌خنه‌گرتنی له‌و جۆره چالاكییانه بێ ئیمانی و بێ ویژدانییه.
26ی ئهیلوول/سێپتمێبهری 2022)، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیا له شاری مێرسین كه كوژران و برینداربوونی چه‌ند پۆلیسێكی لێكهوتهوه، له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و هه‌ده‌په‌وه ئیدانهكرا.