له ده‌روازه‌ى سمێڵكا رێگرى له هێنانى مه‌ڕوماڵات بۆ باشوورى كوردستان ده‌گيرێت
به‌رپرسانی ده‌روازەکە له دیوی رۆژئاوا دەڵێن، بۆ باشوور نییه مه‌رج به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌رگرتنی باج له لایه‌ن به‌رپرسانی دەروازەی سێماڵكا، بووەته هۆی رێگه‌نه‌دان به ده‌ربازبوونی چوار هه‌زار مه‌ڕ لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان، به‌رپرسانی ده‌روازەکە له دیوی رۆژئاوا دەڵێن، بۆ باشوور نییه مه‌رج به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێنێت، هاوكات به‌رپرسی ده‌رگای فيشخابوور رايگه‌ياند، لای باشووری كوردستانه‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كرێت بۆ بازرگانیکردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌ڵام ده‌بێت باج له هاووڵاتیان وه‌رنه‌گیرێت.