سلێمانی.. چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
K24 – سلێمانی
لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، سەر بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/10/2022، تەرمی چوار کەس لە گەڕەکی چوار باخی سلێمانی دۆزرانەوە، ئەو کەسانە ئەندامی یەک خێزانن و دایک، باوک، کوڕ و کچێک، بەڵام تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانیان دیارنەکراوە.
ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بە گوتەی بەشێک لە شایەتحاڵەکان گومان دەکرێت هۆکاری رووداوەکە تەزووی کارەبا بووبێت.
هاووڵاتییەک کە دراوسێ ماڵەکەیە و بۆ کوردستان24 دوا دەڵێت: "خاوەنی ماڵەکە کارمەندی تەندروستی بووە، بەیانی کە نەچووەتە دەوام کارمەندەکان تەلەفۆنیان بۆ کردووە و وەڵامی نەبووە، بۆیە ئەوان هاتوونەتە ماڵەکەیان و دەبینن هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە".