ئۆباما هۆشدارى دا له باره‌ى كاريگه‌رى بڕياره‌كه‌ى بريتانيا له‌سه‌ر بازارى جيهان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما هۆشیاریدا له باره‌ی ئه‌گه‌ری هستریایهكهوه كه له‌وانه‌یه بازاره جیهانیه‌كان بگرێته‌وه دوای ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ی بریتانیا به ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئۆباما گوتى: باوه‌ڕم وایه كه باشترین رێگا بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه، مانه‌وه‌ی هه‌مانگی ته‌واوه له نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، من زێدهڕۆيی ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم سوكه هستریایهك توشی بازاره جیهانیه‌كان بووه به هۆی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كیتی ئه‌وروپا.
ئه‌مه له كاتیكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یان به‌هێزه و هیچ مه‌ترسیه‌ك به‌دی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن له‌وه‌ی پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بریتانیا ده‌كه‌ن.