ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئیستانبوڵی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
تهقینهیهوهك شاری ئیستانبوڵی توركیای هه‌ژاند و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی كادیكۆی له شاری ئیستانبوڵی توركیا روویدا و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پارێزگاری ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ته‌قینی غازه‌وه بووه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووته‌وه، ئاگرێكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی كادیكۆی له شاری ئیستانبوڵ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا 3 كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.