فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان: بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نابین له‌وه‌ی بێڕێزی به‌ هه‌ڤاڵانمان بكرێت

باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی بێڕێزیكردن به‌ په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نابین له‌وه‌ی بێڕێزی به‌ هه‌ڤاڵانمان بكرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆناساندن دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت".

داواش له‌ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات هەڵوێستییان هەبێت و بەدواداچوونی جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بکەن.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتیەوە

بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە بازگەی عەربەت_سلێمانی بێ رێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.

ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێ ڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبوڵکردن نابێت، پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆناساندنی دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت.

وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ ڕێكاری په‌یڕه‌وی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەدا و چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جددی بکەن.

له‌هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێڕێزی كردن به‌ هه‌ڤالانمان قبوڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه‌ .

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان