حه‌لبووسی و سوودانی و فالح فه‌یاز گه‌یشتنه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاوه‌ری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاوه‌ری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته هه‌ولێر.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ساڵێك تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانیوه حكومه‌ت پێكبهێنن.
له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا كه 3249 كاندید بۆ 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێبڕكێیان كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له 8 ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شدارییان كرد، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشته 41%.
هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. كه هه‌موو عێراقی به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكردبوو كه 8962 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی له‌خۆگرتبوو.
دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەکان، ره‌وتی سه‌در له شیعه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هێزه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانی سیاده (عه‌زم و ته‌قه‌دوم) له سوننه‌كان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌وڵەکانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له 7ی شوبات/فێبرایه‌ری 2022 دەستیپێکرد، بەڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق تەواوبکات.
له 23ی ئادار/مارتی 2021، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان له‌نێوان ره‌وتی سه‌در، پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده راگه‌یه‌ندرا، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا 11 ده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌شكران، به‌ڵام لایه‌نه‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
تاوه‌كو له 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2022، ره‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش محه‌ممه‌د شیاع سودانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندیدكرد.
له 27ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2022 خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا بۆ دژایه‌تیكردنی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستیپێكرد و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كرد، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له 700 كه‌سی دیکەش برینداربوون.
رۆژی (30ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نگرێكی سه‌در نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا بێبه‌ریبوونی خۆی له ره‌وته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی 29ـی ئاب/ئۆگێستی 2022، موقته‌دا سەدر، لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جارێكی دیكه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه و موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژارد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبووسیشی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرده‌وه.