له زیندانێكی ئێران پشێوی رووی دا

K24 – هه‌ولێر:
له زیندانی "لاكان"ـی شاری "ره‌شت" له پارێزگای "گه‌یلان"ـی باكووری ئێران به هۆی درووستبوونی پشێوی له زیندانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك زیندانی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه، له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئێران به‌شێك له هاووڵاتیانی ناڕازیی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كان له دوای گیان له‌ده‌ست دانی "مه‌هسا ئه‌مینی"ییه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا.
ئێران رایگه‌یاندووه، "مه‌هسا" به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه، نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ڵێن، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی سپاردووه.
"مه‌هدی فه‌لاح میری"، داواكاری گشتیی شاری "ره‌شت" رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، پشێویان درووست كردووه.
ئاژانسی "ئیرنا"ی ڕه‌سمیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه له رێی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژه‌وه توانیویانه ره‌وشه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه روونی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند زیندانییه‌ك گیانیان سپاردووه و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، به‌شێكیشیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.