بۆڵتن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه هۆشداری ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه هۆشداری ده‌ده‌ات و رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر پوتن سوور بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا، وه‌ك ئه‌وه وایه واژۆ له‌سه‌ر یاداشته خۆكوژیه‌كه‌ی بكات.
رۆژی سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای (ئێل بی سی)ـی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا سوور بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا، به‌دووری نازانێت واشنتن هه‌وڵی تیرۆركردنی بدات.
بۆڵتن گوتی: ئه‌گه‌ر پوتن سوور بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا و له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وام بوو، وه‌ك ئه‌وه وایه واژۆ له‌سه‌ر یاداشته خۆكوژیه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌م هه‌ڵویسته باشترین رێگه ده‌بێت بۆ وه‌ستاندنی.
له به‌رده‌وامی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، راوێژكاری پێشووی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته واشتن پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی وه‌ربگرێت و هه‌ڵوێستێكی روونی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه، جۆن بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "نابێت رێگه بده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی نه له ئۆكرانیا و نه له هیچ شوێنێكی دیكه له‌لایه‌ن كۆریای باكوور، ئێران، رووسیا و چینه‌وه به‌كاربهێندرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی جۆن بۆڵتن له كاتێكدایه، جۆن كێربی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن به‌كارهێنانی چه‌كی ئەتۆمی یان چه‌كی كۆمەڵكوژی هه‌ڵبژاردبێت.
كێربی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، رووسیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه و دۆخێک له ئارادا نییه كه پێویست بكات له ئێستادا ئه‌مەریكا هه‌ڵوێستی ستراتیژی ئه‌تۆمیی خۆی بگۆڕێت.
جۆن كێربی باسی له‌وه‌شكرد، هیچ كه‌سێک خوازیار نییه "گرژیی ئه‌تۆمیی" ههڵبكشێنێت و پشتیوانیی ئه‌مەریكا بۆ ئۆكرانیا له‌رووی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه درێژه‌ی ده‌بێت.