په‌رله‌مانی عێراق رێوشوێنێكی نوێ دەگرێتەبەر
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق رێگه نادات په‌یامنێرانی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان بچنه نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و، ته‌نها رێگه به ژماره‌یه‌كی كه‌می رۆژنامه‌نووسان ده‌درێت رووماڵی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا و به‌هۆی هه‌ستیاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریانداوه رێگه‌نه‌ده‌ن په‌یامنێرانی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان بچنه نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و ته‌نها رێگه به ژماره‌یه‌كی سنوورداری رۆژنامه‌نووسان ده‌درێت رووماڵی دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رێگریكردن له هه‌ر جموجۆڵێكی نه‌خوازراو و خۆپیشاندانی خه‌ڵك، رێگای هه‌شت بهرزهپردیان له به‌غدای پایته‌خت به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به كۆنكرێت و هێزی ئه‌منی داخستووهن
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له پردی كۆماری، سنه‌ك، شه‌هیدان، ئازادی، باب موعه‌زه‌م، موعه‌له‌ق، یاریگای نێوده‌وڵةتی شه‌عب، تالیبیه و رێگای قادسیه به‌ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی نسوور داخستوون.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.
هه‌ر یه‌ك له فراكسیۆنی ئیشراق كانوون و ئیمتیداد رایده‌گه‌یه‌نن، نابنه به‌شێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
فراكسیۆنی ئشراقه كانوون رایگەیاندووە، به‌شداری له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا ناكه‌ن و وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی كارا ده‌بینه چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد ئاماژەی بەوەکردووە، به‌شداری له دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت.