پارتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌نگدان به سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، فراكسیۆنی پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كاتژمێر 11:00، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رێگریكردن له هه‌ر جموجۆڵێكی نه‌خوازراو و خۆپیشاندانی خه‌ڵك، رێگای هه‌شت بهرزهپردیان له به‌غدای پایته‌خت به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به كۆنكرێت و هێزی ئه‌منی داخستووهن
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له پردی كۆماری، سنه‌ك، شه‌هیدان، ئازادی، باب موعه‌زه‌م، موعه‌له‌ق، یاریگای نێوده‌وڵةتی شه‌عب، تالیبیه و رێگای قادسیه به‌ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی نسوور داخستوون.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.
هه‌ر یه‌ك له فراكسیۆنی ئیشراق كانوون و ئیمتیداد رایده‌گه‌یه‌نن، نابنه به‌شێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
فراكسیۆنی ئشراقه كانوون رایگەیاندووە، به‌شداری له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا ناكه‌ن و وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی كارا ده‌بینه چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد ئاماژەی بەوەکردووە، به‌شداری له دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت.