پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چوونە هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمان

.
.

K24 - هەولێر:

پەرلەمانتاران بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.

وابڕیارە ئەمڕۆ (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.