داعش 30 چه‌كداری بۆ توركیا ناردووه
سی ئای ئه‌ی ئاماره‌كه‌ی راگه‌یاندووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا – CIA رایگه‌یاند داعش 30 چه‌كداری خۆی بۆ توركیا ناردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی NBC جۆن برێنان پاش ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆخانه‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند رێكخراوی داعش 30 چه‌كداری خۆی بۆ توركیا ناردووه، كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زۆر زیاتره له چه‌كدارانی قاعیده كه سه‌رده‌مانێك به‌هێزترین رێكخراو بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له كومیته‌ی هه‌واڵگری سێناتی ئه‌مریكا زانیاری ده‌رباره‌ی داعش به ئه‌ندامانی كۆنگرێس دابوو و نیگه‌رانیی خۆی پیشانداوه كه داعش، لیبیا وه‌ك سه‌نته‌رێك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌كار بێنێت. برێنان له راپۆرتێكدا بۆ كومیته‌ی هه‌واڵگری سێنات رایگه‌یاند به‌رزبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له لیبیا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌وروپا.