کاندیدێکی پۆستی سەرۆک کۆمار کشایەوە
K24 - هەولێر:
عومەر بەرزنجی، یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشاندنەوەی خۆی راگەیاند.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، 269 پەرلەمانتار بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دوای کەمێکی دیکە دانیشتنەکە دەستپێدەکات.
وابڕیارە ئەمڕۆ (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.